زاری كرمانجی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی «الجزیرە» رایگەیاند، بەهۆی بوونی سنوورێکی درێژ و هاوبەش لە نێوان عێراق و ئێراندا، دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان هەردوو وڵاتدا بابەتێکی سروشتییە.
جەختیشی کردەوە، دەبێت ئەم پەیوەندییانە لەسەر بنەمای رێزگرتن و متمانەی هاوبەش بن، بە شێوەیەک کە سەرجەم وڵاتان رێز لە کولتوور و نەریتی یەکتری بگرن و پەیوەندییەکانیان رێکبخرێت.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا: ” دەبێت عێراق جەخت لەسەر پاراستن و بەهێزکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی بکاتەوە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە ڕەوتێکی دروست ڕێکبخات.
دووپاتيشی کردەوە: “پێم وایە دەبێت عێراق لە بڕیارەکانیدا بە تەواوی سەربەخۆ بێت و بەرژەوەندی گەل و نیشتمان لە پێش هەموو شتێکەوە دابنێت.”


































































