زاری كرمانجی-سۆران
کەشناسێک: پلەکانی گەرما و تیشکی سەروو وەنەوشەیی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە کاریگەریی شەپۆلی گەرما زیاتر دەبێت و ڕێژەی تیشکی سەروو وەنەوشەییش بەرەو ئاستی مامناوەند بۆ زۆر بەرز هەڵدەکشێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ خۆپاراستن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر، لە کاتەکانی پێشنیوەڕۆوە تاوەکو کاتژمێر 4:00ـی پاشنیوەڕۆ لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بێ کاری زۆر پێویست نەچنە دەرەوە.


































































