ئەژین غەفار – زاری کرمانجی
لە کاتێکدا لە کوردستان و پارێزگاکان بە گشتی نرخی گۆشتی سوور بەردەوام لە بەرز بوونەوەیە، لە سۆران هێشتا بە نرخی گونجاوی دەفرۆشرێت. گۆشفرۆشێکی شاری سۆران ڕایگەیاند، “نرخی گۆشتی سوور لە سۆران بەراورد بە شارەکانیتر هەرزانترینە”.
سەدیق گۆشتفرۆش، گۆشتفرۆشی شاری سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، “لە کاتێکدا، لە شارەکانیتر کیلۆیەک گۆشتی نەرمه سەرووی 20 هەزار دینارە، لە شاری سۆران نرخی بە 18 هەزار دینارە. کیلۆیەک گۆشتی بە ئێسک 15 هەزار دینارە، کیلۆیەک گۆشتی گیسکیش به 21 بۆ 22 هەزار دینار دەفرۆشرێت.”
ناوبراو باسی لە هۆکارەکانی ەم بەرزبوونەوەیە کرد و گووتی، “هاوردەی گۆشت لە دەرەوە کەم بووەتەوە. هاوکات لە پڕۆژەکانی قەڵەوکردنی ئاژەڵانیش بەرهەمی خۆماڵی نزم بووەتەوە”.


































































