ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، ئەنجامدانی خزمەتگوزاری بە کەرتی گەشتوگوزاری لە قەزای چۆمان بەردەوامە بۆ گەشتیاران.
هەڵگورد محەمەد، بەڕێوبەری گەشتوگوزای چۆمان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، “ لە درێژەی ئەنجامدانی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە گەشتیاریەکانی قەزای چۆمان، تەنیا لە مانگی ٧ نزیکەى ٣٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە شوێنە گەشتیاریەکانی دەڤەری باڵەكایەتی کردووە”.
گووتیشی: ” ژمارەی گەشتیار لە مانگی ٨ ڕوو لە کەم بوونەوە دەکات و لە مانگەکانی ٩-١٠ ژمارەیان زیاد دەبێت بە تایبەت گەشتیارانی پایزە کە سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانی قەزای چۆمان دەکەن” .


































































