زاری كرمانجی
وەڵامی مەسرور بارزانی بۆ کەناڵی الجزیرە : “ ئێمە سیاسەتێکی روونمان هەیە، سیاسەتی حکوومەتی فیدراڵی، بە تایبەتی سیاسەتی عەلی زەیدی، کە جەختی لەوە کردووەتەوە کە نابێت هیچ گرووپێکی لە یاسا دەرچوو لە دەرەی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق چەک هەڵبگرێت، ئێمە هەمان سیاستەمان هەیە، نابێت هیچ گرووپێک هەڕەشە بێت بۆ سەر عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
هاوکات گووتیشی : بەشێک لەو چالاکییانەی کە بەشێک لەو گرووپە چەکدارانە دەیکەن، زیان بە عێراق دەگەینن بەر لەوەی بە دراوسێکانی بگەیەنن، ئێمە بینومانە زۆرێک لەو وڵاتانە کە چۆن وەڵامی هێرشی ئەو گرووپانەیان داوەتەوە، جا چ لە رێگەی مووشەک بێت یان لە رێگەی درۆنەوە.
سەرۆکی حکوومەت پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕی لە کۆنترۆڵکردنی چەک و چەسپاندنی سەروەریی یاسا.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش دا، تا ئێستا هەوڵێکی راستەقینە و سەربازی نەبووە بۆ داماڵینی چەکی ئەم گرووپانە، بەڵکو زیاتر هەوڵەکان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاشتی یان تێکەڵکردنیان بووە لەگەڵ هێزە ئەمنییە فەرمییەکاندا.


































































