زاری کرمانجی
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، شەش مەرجی بۆ ئەمریکا دیاریکرد تاوەکو ڕێگە بە دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز بدات.
مەرجە سەرەکییەکان بریتین لە لادانی سەرجەم سزاکان، کشانەوەی هێزەکانی واشنتن، ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکان و ڕاگرتنی ڕەفتارە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی تاران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا.
هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە دانوستانە تەکنیکییەکانیان لەگەڵ عومان زۆر لێک نزیک بووەتەوە، بەڵام کردنەوەی گەرووەکە بەستراوەتەوە بە هەڵوێستی سیاسی ئەمریکاوە.
لە بەرامبەردا، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی سەرجەم ئامرازە ئابووری، دیپلۆماسی و سەربازییەکان بۆ ناچارکردنی تاران تا کۆتایی بەم قەیرانە گشتییە بهێنێت.


































































