زاری كرمانجی – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆ هەینیی 23ـی 12ـی 2022 سەر کوردانی فەرەنسا ڕایگەیاند، سوپاسی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ماكرۆن ده‌كه‌م.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: سەرکۆنەی كوشتنی ئه‌مڕۆی سێ كه‌سی كورد له پاریس ده‌كه‌م، هاوخه‌می خێزانهكانیانم.
ڕاشیگەیاند: سوپاسی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی سه‌رۆك ماكرۆن ده‌كه‌م، دڵنیام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی فه‌ره‌نسا دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییان و خێزانەکانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە فه‌ره‌نسا هه‌میشه پشتیوانی گه‌لی كوردستان بووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی کەسێک لە شاری پاریس تەقەی لە ناوەندێکی کولتووری کوردی کرد و بەهۆیەوە 3 کوژراو و 3 برینداری دیکەی لێکەوتەوە.