شههلا سۆفى- زارى كرمانجى:
کیسەڵێکی دەریایی دەگمەن کە لە کەنار دەریایەک لە وێڵز لە ڕۆژئاوای بەریتانیا كهوتبوو، خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی گەشتێکی 8ههزاركيلۆمهتر بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی خۆی لە کەنداوی مەکسیک.
بهپێى زانيارييهكانى ئاژانسى ههواڵى بي بي سي, کیسەڵەکە ناوی “ڕووسی”یە له جۆرى ڕيدلى کەمپ کە مەترسی لەناوچوونێکی زۆری لەسەرە و لە کەنار دەریا دۆزرايهوه كه نزيك له مردن.
پارێزەران دەڵێن، ڕوسی تووشی “شۆکی سارد” بووە، دوای ئەوەی ون بووە و سەرگەردان بووە لە ئاوەکانی زۆر ساردتر لە شوێنی سروشتی ژیانی.
ئێستا دوای نزیکەی سێ ساڵ لە چارەسەرکردن و چاکسازی لە ناوەندێکی ئاژەڵە کێوییەکان، بڕیارە بە فڕۆکە بگوازرێتەوە بۆ شاری هیوستن لە ئەمریکا و دواتر لە کەنار دەریایەکی نزیکدا ئازاد بکرێت بۆ ناو کێوی.
ڕوسی سەرەتا بە هێلیکۆپتەر لە وێڵزەوە دەگوازرێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی هیسڕۆی لەندەن و دواتر بە گەشتێکی بارهەڵگر. لە کاتی گەشتەکەدا لە سندوقێکی تایبەتدا دەبێت، لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی پلەی گەرمی و بارودۆخی گونجاو بۆ پاراستنی تەندروستی.


































































