مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە لە دوو پێكدادانی جیاواز لە ناوچەی سنە و مەهاباد دوو جاش و ئەندامی سەر بە سوپای پاسداران كوژراون .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەنگاو “ڕۆژی شەممە 8ـى 8ـى 2026، ئەندامێكی سوپای پاسداران بە ناوی سالار ڕەنگامێز لە ناوچەی سنە كوژراوە و هاوكات ئەندامێكی دیكەش بە ناوی عومەر دێهقان لە ناوچەی گاگەشی سەر بە شاری مەهاباد كوژراوە.”
ڕێكخراوی “خۆری هیوا” لە ڕاگەیاندراوێكی دا كە لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام بڵاوی كردووەتەوە كوشتنی ئەم دوو جاشەی گرتووەتە ئەستۆ.
خۆری هیوا سالار ڕەنگامێز و عومەر دێهقان تۆمەتبار دەكات كە ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان هەبووە لە “گرتن و ئەشكەنجە كردنی لاوان” و هەروەها سەركوتی ناڕەزایەتییەكانی ناسراو بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی.


































































