زاری كرمانجی -هەولێر:
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، مه‌سرور بارزانی، به‌خێرهاتنی جۆرجیا مێلۆنی كرد و رایگه‌یاند، هاتنتان بۆ هه‌رێمی كوردستان پشتیوانییه‌كی زۆره بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جۆرجیا مێلۆنی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له جۆرجیا مێلۆنی كرد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی و هیوای خواست حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووبێت و له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌ودا زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
له سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی جه‌نابت و شاندی یاوه‌رتان بكه‌م، كه بێگومان سه‌ردانتان بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی زۆر دیاره بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تی و دۆستایه‌تییه‌ی له‌نێوان ئیتاڵیا و عێراق هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا.
ئێمه رێز و پێزانینی زۆرمان هه‌یه كه به‌ڕێزتان له‌م كاته‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌ردانی هێزه‌كانتان ده‌كه‌ن كه ئێمه به‌ره‌و كریسمس و جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ده‌ڕۆین، له ماڵه‌كانیان دوورن و هاتنی به‌ڕێزت دڵگه‌رمییه‌كی زۆره بۆ ئه‌وان و پشتیوانییه‌كی زۆریشه بۆ خه‌ڵكی كوردستان. به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه سوپاسی به‌ڕێزت ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومهتهكهشت لێده‌كه‌ین، كه حكومه‌تێكی نوێیه و هیوادارم سه‌ركه‌وتووبن، و له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێزتان ئێمه بتوانین په‌ره به په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان بده‌ین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگمان كرد كه په‌یوه‌ندییان به ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، زۆر دڵخۆشم كه ده‌بینم هه‌ردوولا پێمان خۆشه په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییانه بده‌ین و گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌م كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستاندا بێت، جارێكی دیكه به‌خێرهاتنی زۆر گه‌رمی به‌ڕێزت ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
جارێكی‌تر پیرۆبایی جه‌ژنی كریسمس له به‌ڕێزت و هه‌موو كریستیانه‌كانی جیهان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێش له هه‌مووان ده‌كه‌م. زۆر زۆر به‌خێربێن.
هاوکات جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە سوپاسی مەسرور بارزانی کرد بۆ ئەو پێشوازییە و دڵخۆشی خۆی بە هاتنی بۆ هەرێمی کوردستان و دۆستایەتییە بەهێزەکەی نێوانیان دەربڕی و ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی بەهێز و لەمێژینەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
ڕاشیگەیاند: ئیتاڵیا هەموو هاوکارییەکی خۆی پێشکەش دەکات لەڕووی ئەمنییەوە، بەبوونی چەندین ساڵەی هێزەکانمان، ئەمڕۆش ویستم سوپاسگوزاری خۆم بە هێزەکانمان بگەیەنم کە لەم هەرێمەن، بۆ ئێمەش ئەم ڕۆژانە تایبەتن، لە کاتێکدا ئەم جەژنانە (جەژنی کریسمس) لەناو خێزانەکان بەسەردەبرێن، بەڵام هێزەکانمان لێرەن، سڵاوی خۆمان پێگەیاندن.
ڕاشیگەیاند: ویستم یەکەم سەردانم لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەم، کاری بێوێنەتان کردووە لەڕووی ئەمنییەوە، دەتوانین زیاتر فراوانتری بکەین و گەشەی پێبدەین لە زۆر بواری دیکەدا، لەڕووی کشتوکاڵ و وزەوە دەتوانین ئەو هاریکارییانە لەنێوانمان فراوانتر بکەین.
جۆرجیا میلۆنی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ ئەو پێشوازییە و ئەو هەلەی بۆیانی ڕەخساندووە، هەروەها گوتی: ئیتاڵیا هاوکارییەکانی فراوانتر دەکات بۆ هەرێمی کوردستان.