زاری كرمانجی
“ئامەد حەکیم حەسەن گەردی” لە پالەوانێتی تایکواندۆی هانمەدانگی جیهانی لە شاری سیئول لە کۆریای باشوور لە کۆی ٦١ وڵاتی بەشداربوو توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
ئەم پالەوانێتیە نێودەوڵەتیە ساڵانە لە وڵاتی کۆریای باشوور بەرێوەدەچێت بە پالپشتی و پشتگیری نووسینگەی رێزدار مەلامستەفا بارزانی چەند گەنجێکی شاری سۆران بە سەرپەرشتی مامۆستا (هۆشەنگ محەمەد خانۆ گەردی) بەشدار بوون و توانیان دەستکەوتی باش بەدەست بهێنن.


































































