مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی حكومەتی عێراق لە هەڤپەیڤینێكی تەلەڤزیۆنی ئاشكرای دەكات كە دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی توانیویانە تۆڕێك هەڵبوەشێننەوە و دەست بەسەر ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا بگرن كە ئامادە كرابوون بۆ جێبەجێكردنی پلانێكی تایبەت.
حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند “دژە تیرۆر و هەواڵگریی نیشتمانی توانیان دزە بكەنە ناو تۆڕێك و تەواوی ئەندامەكانی دەستگیر بكەن كە پلانیان هەبووە هێرش بكەنە سەر چەند ئامانجێكی دیاریكراو.”
عەبودی ڕوونیشی كردەوە كە لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر چەندین چەك و كەلوپەلی جیاواز و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان داگیراوە .


































































