عەباس مەسجێدی ئارانی، بەرپرسی رێكخراوی پزیشکی دادی ئێران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ناسنامەی قوربانیانی جەنگی 40 رۆژەی ئاشكرا كرد.
بەرپرسی رێكخراوی پزیشکی دادی ئێران، لە كۆنگرەكە ناسنامەی 3519 قوربانی شەڕی چل ڕۆژەی ڕاگەیاند.
بەرپرسی ڕێکخراوی پزیشکی دادی ئێران گووتیشی ” لە ماوەی شەڕی دوانزە ڕۆژە و چل ڕۆژەدا هیچ کام لە خزمەتگوزارییەکانی ڕێکخراوی پزیشکی دادی وڵات دانەخران و چالاکییەکانی بەردەوام بوون.


































































