زاری كرمانجی – هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆرجیا میلۆنی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا كرد كه به یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا، هاتووه‌ته عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردانه‌كه، پیرۆزباییی كریسمس و سه‌ركه‌وتن و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی له میلۆنی كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئیتاڵیا دووپات كرده‌وه بۆ هاریكاری و پشتگیریی سه‌ربازی و سیاسی و مرۆیی و هاریكاری هاوبه‌شی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له كاتی شه‌ڕی دژی داعشدا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ئیتاڵیا، دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی گرنگییه‌كی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و به‌هێزی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی بۆ عێراق و ناوچه‌كه به گرنگ زانی، هه‌روه‌ها پشتگریی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و سووریا، بۆیه عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستیان به به‌رده‌وامی پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ له‌ناوبردنی یهكجاریهكیی داعش، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان و هاریكاریی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.