ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، کە هاوکاتە لەگەڵ 12ی ئابی 2026، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکاندا بکاتە پشووی فەرمی.
هاوکات بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمان ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بڕیاری ئەم پشووە فەرمییە سەرجەم دامەزراوە حکومی و فەرمییەکان دەگرێتەوە، بەڵام فەرمانگە ئەمنی و تەندروستییە پێویستەکان بەردەوام دەبن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بۆ خزمەتکردن و پاراستنی بەردەوامی هاووڵاتییان.


































































