سەمیان سلێمان – قوتابی قۆناغی سێیەم بەشی یاسا لە زانکۆی سۆران
ئەو کەسەیە کە کار بۆ خاوەنەکەی دەکات بەرامبەر بە کرێیەک بەھۆی ڕێککەوتنی تایبەت یان گشتی بەشێوەی نوسینەکی یان زارەکی بەپێی ماددەی ٦ لە یاسای کار بریتییە لە کەسێکی سروشتی یان معنوی ھەستێت بە ئەنجامدانی کار بەرامبەر بە کرێیەک ملکەچی بەڕێوەبردن و ڕێنوێنی ئەو لایەنە بێت کە کاری بۆ دەکات دەکرێت کرێکارێک یان زیاتر لە کرێکارێک کاربکات بۆ خاوەنەکەی ، دابینکردنی ئامرازەکانی ئەنجامدانی کار بۆ کرێکار و دابینکردنی بارودۆخی تەندروستی بۆ شوێنی کار لەپێناو پاراستنی کرێکار لە کاتی کارکردندا پێویستە بەڵگەنامەیەک یان پسولەیەک ڕادەستی کرێکار بکرێت کە تێیدا ئاماژە بە دەستپێکردن و کۆتایھاتنی کارەکە بدرێت بە مەرجێک کرێکار ھەموو ئەرکەکانی بەرامبەر بە خاوەنکار جێبەجێ کردبێت ئەگەر پێیان نەدا کرێکار بۆی ھەیە پەنا بەرێت بۆ دادگای کار بەگوێرەی ماددەی ٤١/بڕگەی ٢ یاسای کاری ژمارە ٣٧ی ساڵی ٢٠١٥ دەبێت گرێبەست ھەبێت لەنێوان ئەو دوو لایەنە ئەگەر نەبێت لەوانەیە لە دادگا و شوێنەکانی تر مافەکانت لەدەست بدەیت لەکاتێکدا ئەوە مافی خۆتە لەو گرێبەستە ھەموو ئەرک و مافەکان دیاریدەکرێت ئەگەر ئەو گرێبەستە نەبێت ئەوا خاوەنکار بە ئارەزووی خۆی ھەرکارێک بیەوێت بە و کرێکارەی دەکات بۆنمونە لە پرسگەیەکی دانابێت لەھەمان کاتدا ئۆتۆمبێلیشی پێ بشوات بەڵام ئەگەر گرێبەستەکە ھەبێت کرێکارەکە دەڵێت لەم کارە زیاتر ناکەم وە پێویستە کرێکار ھەموو کارەکانی لە کاتی خۆی بکات کە بۆی دیاریکراوە ناکرێت کەمتەرخەمی بکات یان کارەکەی بە نیوە بکات و تەواوی نەکات ھەردوو لا ماف و ئەرکیان بەسەر یەکەوە ھەیە دەبێت کاتژمێری کارکردنیش دیاریبکرێت .
بەرپرسیارەتی خاوەنکار
١- دابینکردنی بارودۆخی سەلامەتی و تەندروستی پێویست لە کارگە و ژوورەکان و ھەموو ئەو شوێنانەی تر کە ئامادە کراون بۆ کرێکاران و فەرمانبەران و بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن .٢- ئاگادار بوون لە سەلامەتی ئەو ئامێرانەی کە ئامادە کراوە بۆ ئەنجــامدانی کارەکە بۆ ئەوەی ھیچ زیانێکیان لێ نەکەوێتەوە .٣- ڕەچاوکردنی پێداویستیەکانی لێھاتوویی و ڕەوشت ٤- پێدانی بڕوانامەیەک بە کرێکار لە کۆتایی گرێبەستەکەدا کە بەروارەکانی چوونە ژوورەوە و جۆری کارەکەی و بێ تاوانی لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لەخۆ بگرێ .* کەواتە خاوەنکار بەرپرسیارە لە ھەر سەرپێچیەک لە بڕگەکانی ئەم ماددەیەماددەی (٩١٣) یاسای شارستانی ژمارە (٤٠) ی ساڵی (١٩٥١)
کارێکی باشە گرێبەست لەنێوان ئەو دوو لایەنە ھەبێت تا کاتی دەستپێکردن و کۆتایھاتنی کار دیاریبکرێت لەگەڵ کارێکی دیاریکراو بۆئەوەی خاوەنکار مەرج بەسەر کرێکار نەسەپێنێت بۆ ئەنجامدانی کاری زیاتر