مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەكانی ڕێكخستنی چەك و كۆكردنەوەیان لە دەستی دەوڵەتدا، ئاماری ئەو چەكانە بڵاو كردەوە كە لە مانگی حەوتدا دەستیان بە سەردا گیراوە .
دوێنێ هەینی 7ـى 8ـى 2026، لیوا مەنسوور عەلی سوڵتان، یاریدەدەری وەكیلی وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس و سكرتێری لیژنەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا ڕایگەیاند “
لە ئامارەكەی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە “مانگی ڕابردوو 2797 چەكی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە، لەوانە 16616 گوللەی جۆراوجۆر، لەگەڵ 325 مووشەك و بۆمب و 1072 ماددەی تەقەمەنی جۆراوجۆری دیكە.”
گوتیشی “2106 چەكی ئەو كەسانەی كە سەردانی دامەزراوەكانی دەوڵەت یان سەردانی فڕۆكەخانەكان دەكەن تۆمار كراون، كە زۆربەیان دەمانچە بوون.”
لیوا مەنسوور ئاماژەی بەوەش كرد كە 293 چەكی سووكی لە وەزارەتە مەدەنییەكان كۆكراونەتەوە. لە هەمان كاتدا، ڕوونی كردەوە كە لە نووسینگەكانی تۆماركردن، 20792 چەكی كەسیی سووك بۆ هاووڵاتییان تۆمار كراون.
دوای دەستبەكاربوونی عەلی زەیدی وەك سەرۆكوەزیرانی عێراق، هەڵمەتی كۆكردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەتی دەستیپێكرد و لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرووپە میلیشیاكانیشی داوە .


































































