زاری كرمانجی :
بیرانی شەڕڤانێك، ڕۆمانێكی سیاسی و مێژوویی نوێیە لە نووسینی نووسەر و چیرۆكنووسی گەنجی شاری هەولێر، ئەحمەد كامەران.ئەم بەرهەمە لە ئەنجامی گەشتێكی ڕاستەوخۆ و درێژخایەنی نووسەر بۆ ڕۆژئاوای كوردستان نووسراوە. ڕۆمانەكە باس لە ژیانی ڕاستەقینەی كچە شەڕڤانێكی یاخی و زیرەك دەكات بەناوی “شلێر”. شلێر كچی پێشمەرگەیەكی دێرینە و شارەزاییەكی باشی لە مێژووی كورددا هەیە. چیرۆكەكە لە چیاكانەوە وەك مۆمی بەرخودان دەستپێدەكات تا ئەو كاتەی دەبێتە فەرماندەیەك لە ڕۆژئاوای كوردستان.


































































