میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 7ی ئابی 2026، گوژمەیەکی نوێی دراوی نەخت بە بڕی 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی گەیشتە بەغدا.
گەیشتنی ئەم دراوە وەک جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان بانکی ناوەندی و یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکایە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی کڕیارانی تەمویلی دارایی، گەشتیاران و کەرتی بازرگانی بچووک.
ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی دابینکردنی دۆلار بۆ بانکە بازرگانییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو تا بتوانن ڕێگە لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا بگرن.
هاوکات جەختکراوەتەوە کە تەواوی پرۆسەی هاوردەکردن و دابەشکردنی ئەم نەختینەیە لەژێر چاودێری و وردبینی توندی دامەزراوە داراییە فەرمییەکانی ئەمریکادایە تاوەکو تەنیا بۆ مەبەستە فەرمی، شەرعی و یاساییەکان لە ناوخۆی وڵاتدا بەکاربهێنرێت.


































































