ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
جێی مشتومڕ نییە کە بیبەر سوودی تەندروستی پراکتیکی هەیە بەڵام هێشتا زۆر کەس پێیان وایە بیبەری تیژ زیانی هەیە و ئەو پرسیارە دەکەن: ئایا خواردنی بیبەری تیژ دەبێتە هۆی ئازاری گەدە؟ یان ئەو کەسانەی ئازاری گەدەیان هەیە ئاساییە بیبەری تیژ بخۆن؟
بەپێی ماڵپەڕی : vinmec کاپسایسین لە بیبەردا مادەیەکە لە کاتی بەرکەوتنیدا دەبێتە هۆی سووربوونەوە و گەرمی، ئەگەر بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت، گەدەمان دەتوانێت خۆی بپارێزێت. بۆیە بەکارهێنانی بیبەر لە ژەمەکانی ڕۆژانەدا بە ڕێژەیەکی گونجاو هێشتا بە سەلامەت دادەنرێت بۆ گەدەی هەموو کەسێک.
ئەگەر زیادەڕۆیی بکەین، لە خواردنی بیبەری تیژ ئەوا ئەو مادانەی لە بیبەرەکەدا هەن، دەتوانن کاریگەری پێچەوانەیان هەبێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیمان دروست بکات. ئەو نیشانانەی کە بە ئاسانی دەناسرێنەوە کاتێک گەدە کاردانەوەی خراپی دەبێت بەرامبەر بە بیبەری تیژ بریتین لە:
- هەوکردنی گەدە
- سکچوون
- ڕشانەوە
- دڵەکزێ
- سووتانی ترشی گەدە
لە هەندێک حاڵەتدا زۆر خواردنی بیبەر دەبێتە هۆی کێشەی هەرس و ڕیخۆڵە چونکە کاپسایسین لە مریشکدا دەبێتە هۆی تێکدانی کۆئەندامی هەرس و ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی تووشبوون بە سکچوون، و دەبێتە هۆی ئازاری گەدە و فراوانکردنی ناوچەی برینی گەدە.

































































