زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڵاوی كردەوە: “رۆژی ٦/٨/٢٠٢٨، بەئامادەبوونی م. فارس جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتی لەدیوانی وەزارەت و مامۆستا گۆران محمد، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەگەڵ ژمارەیەک لەو قوتابیانە کۆبوونەوە، کە بەنیازن سەردانی وڵاتی میسر بکەن بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن لەزانکۆی ئەزهەر لەو وڵاتە.
لەکۆبوونەوەکەدا پاڵپشتی د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گەیەندرایە قوتابیان و ئامادەیی هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوکارییەکی بەڕێزیان بۆ ئەو قوتابیانە دووپاتکردەوە، هەروەها داوایان لە قوتابیان کرد، بەوپەڕی بەرپرسیارییەتییەوە، مامەڵەبکەن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن لە خوێندن لەو وڵاتە.
لای خۆیان قوتابیان سوپاسی هەوڵوێستی جەنابی وەزیر و وەزارەتی ئەوقافیان کرد، لەپای ئەو پاڵپشتی و هاوکاریانە.

































































