ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەپێی ماڵپەڕی : alsumaria حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای نەینەوا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی, بە ئامانجی دابینکردنی دادپەروەری بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش، بەرزکردنەوەی سەقامگیری ناوخۆیی، پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە، و چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا.
لە بەرواری ٦ی ئابی ٢٠٢٦ پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر ئەلدەخیل، پشتڕاستی کردەوە کە “قۆناغی داهاتوو شایەتحاڵی تەرخانکردنی پارچە زەوییە نیشتەجێبوونەکان دەبێت بۆ سەرجەم ڕزگاربووان، ئازادییان پێدەدرێت بۆ هەڵبژاردنی شوێنی زەوییەکانیان، جا چ لە شاری موسڵ بێت یان لە قەزای شنگال، بە شێوەیەک کە ڕەچاوی بارودۆخ و پێداویستییە تایبەتەکانیان بکات و دڵنیایان بکاتەوە لە ئاستێکی بەرزدا دەژین.

































































