محەممەد مەحموود – رواندز:
پشکنینی سۆنەر بۆ ئافرەتان لە نەخۆشخانەی رواندز لە هەفتەدا دوو ڕۆژی بۆ داندراوە و هەوڵدەدرێت هەفتەی چوار ڕۆژ ئەو پشکنینە بۆ ئافرەتان بەردەست بێت.
د. سەپان قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە چوار چێوەی گرنگیدانی زیاتر بە خزمەتکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکەمان ماوەیەک بوو، پشکنینی سۆنەر بۆ ئافرەتان ئەنجام نادرا، بەهۆی ئەوەی دکتۆری تایبەتی سۆنەر گەڕابووەوە بەر خوێندن ، دوای ئەوەی چەند دکتۆرێکی تایبەت مەند بەو پشکنینە دابین کران، نەخۆشخانەی رواندزیش دکتۆرێکی بۆ نێردرا هەفتەی دوو ڕۆژ لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە پشکنین بۆ ئەو نەخۆشخانە دەکرێت کە پێۆیستیان بەو پشکنینە هەیە دوای ئەوەی دکتۆری پسپۆڕ بۆیان دەنووسێت، یان نەخۆش پێویستی پێیەتی”.
لەم هەفتەیە 25 نەخۆش لەو دوو ڕۆژە سۆنەری بۆ کراوە، هەوڵیش دەدەین دکتۆرێکی تریش بێنین بۆ ئەوەی هەفتەی چوار ڕۆژ ئەو پشکنینە لە نەخۆشخاکەمان بکرێت بۆ ئەو ئافرەتانەی پێویستیان پێیە.
رد

































































