ئەژین غەفار – زاری کرمانجی
تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی (EOD) سێ پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی لە ناوچەیەک لە سۆران بە سەرکەوتوویی لەناوبرد، ئەمەش دوای ئەوەی هاووڵاتییان سەبارەت بە بوونی کەرەستەی تەقەمەنی لە شوێنەکە، لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادار کردووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی ئابی ٢٠٢٦، تیمی تایبەتی لەناوبردنی تەقەمەنی سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد، کە لە نزیک شەقامی ٣٠ مەتر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵکەوتبوو. تیمەکە دوای پشکنین، سێ پاشماوەی جەنگی بە شێوەیەکی سەلامەت لەناوبران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین سوپاسی هاووڵاتیانی کرد بۆ هۆشیاری و ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەروەها داوای لە خەڵک کرد لە کاتی بینینی هەر تەقەمەنییەکی و تەنێکی گوماناوی، لێی نزیک نەبنەوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی دەزگای مینەوە بکەن لەسەر ژمارەی (١٨٢)، بۆ ئەوەی تیمە تایبەتەکان بە خێرایی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.

































































