محەممەد مەحموود- سۆران
:
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران هاوبەشانی ئاو نزیکەی 18 ملیار دینار قەرزدارن و هەر کەسێک قەرزی تەواوی خۆی بدات لێخۆشبوونی ٪٢٠ دەیگرێتەوە.
ئەندازیار یوسف ئەحمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” هاوبەشانی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران بە گشتی نزیکەی 18ملیار دینار قەرزی ئاویان لایە،لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% له قەرزەکانی ئاو بەردەوامە بۆ ئەو هابەشانەی تەواوی قەرزی خۆیان دەدەن بەسەر یەکەوە.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران گوتیشی ” لێخۆشبوونی تایبەتیش بۆ ئەو سوودمەندانەی ئاو کە پێوەریان نەبەستووە لە مانگی 10 ی 2025 دەستی پێکرد و لە مانگی 4 ی 2026 کۆتایی پێهات.
لە داهاتوو ئەگەری نوێکردنەوەی لێخۆشبونی تایبەت هەیە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نەهاتووە.

































































