مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “چاوەڕێ دەكرێت شەمسی خەسرەوی، هاووڵاتیی تەمەن 44 ساڵی كورد و خەڵكی سەقز سزای لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێنرێت . “
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “دادگای شەمسی خەسرەوی لەم دوایانەدا لە لقی 15ـى دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆكایەتیی دادوەر ئەبولقاسم سەڵەواتی بەڕێوە چووە. دادوەر سەڵەواتی لە ڕەوتی دانیشتنی دادگادا بەڕاشكاوی پێی ڕاگەیاندووە كە ؛هیچ سزایەك جیا لەسێدارەدان چاوەڕوانی تۆ ناكات؛.”
شەمسی خەسرەوی بە تۆمەتی (سیخوڕی بۆ ئیسرائیل) و هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردستانییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكومەت، ڕێكەوتی 5ـى 3ـى 2026لە ڕێگای نێوان كەرەج بۆ تاران لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی ئێران دەستگیركراوە و لە ژێر مەترسی لەسێدارەدان دایە .
ناوبراو ئێستا لە بەندیخانەی قەرچەكی وەرامین بەند كراوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دادگاییكردنی دادپەروەرانە و پارێزەری هەڵبژێردراو بێبەش كراوە.

































































