ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٦، نرخی زێر رووی لە بەرز كردنەوە كرد و پێشبینیش دەكرێت لەگەڵ رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران و كۆتایی هاتنی گرژییەكان زیاتر هەڵكشێت.

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤ هەزارو ٢٥٥ دۆلارە، یەک ئۆنسە ٣١.٠٠٠ گرامە، یەک مسقاڵ ٥ گرامە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینار خەمڵێنراوە.
نرخی ئەمڕۆی جۆرەکانی زێڕ بەمشێوەیە:
– نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار ٢٤ بە یەک ملیۆن و ٤٤ هەزار دینارە، دوێنێ بە یەک ملیۆن و ١٥ هەزار دینار بوو.
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٩٥٦ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٣٠ هەزار دینار بوو.
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٩١٤ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٨٨٨ هەزار دینار بوو.
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٧٨٢ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٧٦٢ هەزار دینار بوو.

































































