رێبوار حەمەلاو شوانی
ئەوانەی خەون و خەیاڵی ئەوە دەبینن و پێیان وایە لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکاوهاوپەیمانان لە عێراق، کوردستان بە پشت و پەنایە و ناتوانێت پارێزگاری لەگەلی کورد و قەوارەکەی کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی دەیان ساڵەیە و کەس خێری پێنەکردووە ، بکات و هەروەها وا دەزانن کە پشت لە هەرێمی کوردستان دەکرێت ، بەدڵنییاییەوە تەنها نالۆژیکی و کاڵی و نەخوێندنەوە و ساویڵکەیانە یانیش لە ڕق و کینەیانە بەرامبەر ئەم گەل و نیشتمانە ، بۆیە لە رابردووش زۆر هەوڵی نەمانی ئەم قەوارەیە و دەستکەوتەکانیاندا ، بە جۆرها سیناریۆ هەوڵی نەهێشتن و ڕووخاندنیان دا ؛ بەڵام قەوارەیەک بە خوێن و فرمێسک و ئاڕەقە و ماندبوونی گەلێک و پێشمەرگە بونیاتنرا بۆ ئەوەی بە ئازادی و شکۆمەندی بژین ، هەموو کات خەڵکی کوردستان ئامادەیە پارێزگاریکردنە لە بست بە بستی خاکی کوردستان.
ئەم خاک و نیشتیمان و قەوارەیەی کە ناوی هەرێمی کوردستان ، بەخوێنی زیاتر لە 500 هەزار شەهید بناغەکەی ئاودراوە ، هەرگیز و لەخەونیشیدا هیچ داگیرکەرێک ناتوانێت ئەو مافەرەوایە لە گەلی کورد وەربگرێتەوە ؛ سەرکردایەتیی سیاسی کوردستان هەمیشە بە هوشیاری و ژیرانەوە و بەتایبەت هێزولایەنە نیشتیمانپەوەر و دڵسۆزەکانی دیکە کاریان کردووە لە پێناو بەهێز ڕاگڕتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕێگریکردن لە تێوەگلانی لە نێو شەڕی جەمسەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست . بەتایبەتی کە ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەن پێگەیەکی ستراتیژی و گرنگە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زۆرێک لەو پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچن و چونکە شوێنکی متمانەپێکراو و دڵنییاییە.
ئەوەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەکانی دیکەی عێراق و زۆربەی وڵاتانی دەوروبەی لەیەکتر جیا دەکاتەوە ، کوردستان توانیوێتی لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئاسایش و ئابوورییەوە ، توانای گەورەیە ، هەروەها لە سەر ئاستی دەرەوەش رۆژ بە رۆژ لۆبییەکانی بەهێزتر و کاراتر دەبن بۆ پشتیوانیکردنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا ، بەم هۆیانەوە ، هەرێمی کوردستان بووەتە راستییەکی سیاسی کە زۆرێک لە وڵاتانی زڵهێزی وەک ئەمەریکا و ئەورووپایی و کەندا ، بایەخ و گرنگی زۆری پێدەدەن ، بۆیە ئەوانەی پێیان وایە ، ئەمەریکاو هاوپەیمانان پشت لە هەرێی کوردستان دەکەن ، تەنها لە خەون و خەیاڵدا دەژین و تەنها پروپاگەندەی ناحەزانی کوردستانە
هەرێمی کوردستان لە نێو ناوچەیەکدا ، کە هەموو کات ئەگەر شەڕو پێکدادانی لێ دەکرێت ، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ سەرنجی هەمووانی لەسەرە ، هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی سەرکردایەتییەکی ژیرانەکەیەتی ، کە هەمیشە خوازیاری چارەسەری ئاشتیانە بەڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە ، ئەوە شێوازێکی زۆر پەسەندکراوە ، بەتایبەتی بۆ گەلی کورد کە خاوەن دۆزێکی رەوایە لە ناوچەکەدا و سەدان ساڵە خەباتی بۆ دەکات و دوژمنان وداگیرکەران بە هەموو جۆرە چەک و گوشارو گەمارۆدانێک هەوڵیاندا کاروانەکەی بوەستێنن.
هەرێمی کوردستان بەڕێگەی هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانییەوە ، چ لە سەر ئاستی وڵاتانی دراوسێ وەک تورکیا و سووریا و ئێران ، هەردەم هەوڵی داوە ، کۆتایی بە جەنگ بێت ، مافەکانی کورد بە ڕێگەی لۆژیک و گفتۆگۆی ئاشتیانە بگەڕێتەوە ، لە رووە و سەردان و بانگهێشتە فەرمییەکان بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد لە سەر ئاستی ناوچەکە ، بەتایبەتی تورکیاو سووریا کە ساڵانێک زۆر بوو پرسی کورد بە بێ چارەسەری مابووە ، ودیدار و گفتوگۆی راستەوخۆی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی کوردستان لەگەڵ سەرۆک و گەورەبەرپرسانی ئەو وڵاتە ، هەنگاوێکی گرنگ و ستراتیژییە لە پێناو چارەسەری دۆزی کورد لەو دوو وڵاتە چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاسایش و بەرژوەندییە ستراتیژییەکان و ئابووری و بوژانەوەی ناوچەکەش دەبێت.
هەموو ئەو هەوڵانەی هەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی ناوچەکە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی و دیپلۆماسییە بۆ ناکۆکییە لەمێژینەکان ، هەر ئەوەشە هەرێی کوردستان بە دیپلۆماسییە وردبینانە و سەرکەوتووەکانی ، توانیوێتی نەک هەر بەرگری لە دۆزی کورد بکات بەڵکو ، رۆژ بەرۆژ ئاستی متمانە و پەیوەندییەکان بەهێزتر بکات ، ئەوەش ئاماژەیە بە کاریگەری هێزی دیپلۆماسی کوردستان لە سەر بناغەی بەرژوەندیی هاوبەش و دروستکردنی پردی متمانە لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی و ئەمڕۆش کوردستان بووەتە بەشێکی گرنگ و کاریگەری لە دروستکردنی هاوسەنگی لەناوچەکەدا و کەسیش ناتوانێت نکۆڵی لێبکات و پەراوێزیشی بخات
هەر ئەو هێزە دیپلۆماسیی وسیاسەتەی کوردستان کە توانیوێتی لەگەڵ هەموو جیاوازییەکاندا و لە نێو بەکارهێنانی چەک و فرۆکە و تەکتۆلۆژیایی سەربازییدا ، بە دیپلۆماسییەتێکی متمانە پێکراو و ببێتە هێزێکی کاریگەر و گرنگ و ستراتیژی لەناوچەیەکی ئاڵۆزدا و زۆرێک لەو کێشە وئاڵۆزییانە کە دەیان ساڵ بوو بە بێ چارەسەری مابوونەوە بەڕێگەی گفتوگۆ و لۆژیکەوە چارەسەر بکات ، بۆ مێژووییش ئەوەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بەتایبەتی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم ، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان لە رابردوو و ئێستاشدا کاریان لەسەری کردووە ، دروستکردنی پردی پەیوەندییەکان و هەوڵدان بووە لە پێناو ئاشتی و چارەسەری لە رۆژهەڵاتێکی پڕ کێشە و ئاڵۆزدا . ئەمەش هێزوکاریگەری دیپلۆماسیی کوردستان و سەنگ وپێگەیەکی متمانەپێکراوی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە نیشان دەدات .

































































