ئادار عەبدوڵلا _ زاری کرمانجی
تا ئێستاش دیار نەبووە کە ئایا جموجۆڵە سەربازییەکان کاریگەرییان لەسەر دەروازە سنوورییەکان هەبووە یان هاتوچۆی مەدەنی و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
بەپێی ماڵپەڕی : jpost.com سوپای سوریا هۆشداری داوە، فەرمانی بە یەکەکانی داوە ئامادەیی زیاد بکەن، هەروەها ئەو کارمەندانە بانگ بکەن کە لە مۆڵەتدا بوون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هێزی زیادە لە نزیک سنووری نێوان سوریا و عێراق جێگیرکراون. تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی دەرنەچووە کە هۆکاری ئەو ڕێوشوێنانە ڕوون بکاتەوە و تا چەند لە دەروازە سنووریەکان دەمێننەوە.

































































