محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
عەلی عبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین هەولێر بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە بەردەوامی هەوڵەكانماندا لایەن تیمی پێنجی مینلابەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، پڕۆسەی پاكسازی مین، لە یەكێك لە كێڵگە مینە هەر مەترسیدارەكان بە ناوی كێڵگە مینی (كەپكێ سوسێ)، لە قەزای كۆیە كۆتای بە پاككردنەوەی هات”.
لەبارەی رووبەری شوێنەكەو ژمارەی مینی دژە كەسی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، ئاماژەی بەوەكرد” رووبەری كێڵگە مینەكە پێنج هەزار مەتر دووجا كە تواندرا بە ماوەیەكی كەم پاك بكرێتەوە و زیاتر لە (40)، مینی دژە كەسیشی تێدا دۆزراوەتەوە”.
لە بەشێكی تری قسەكانی دا عەلی عەبدولڕەحمان، گووتیشی” ئەمساڵ لە سنووری گوندی سوسێ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای كۆیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی مینی هەولێر بە پاڵپشتی رێكخراوی ITF سلۆڤینی شەش، كێڵگەیان لەو دەڤەرە لە مین پاككردووەتەوە.