محەممەد مەحموود- سۆران :
لە رۆژی 22ی 7ی 2026، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، بڕیاری لەسەر داشکاندنی قەرزە کۆنەکانی پێشی پرۆژەی رووناکی دا.
بەگوێرەی بڕیاری حکوومەت، لە ڕیکەوتی ٣-٨ ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی کۆنی کارەبایان لەسەرە، دەتوانن سوودمەند بن لەم داشکاندنە. بڕیاری داشکاندنەکە بەم شێوەیە دەبێت: 50% داشکاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی، هەروەها 25% داشکاندن بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری.
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاوبەشانی کارەبا 95 ملیار دینار قەرزدارن، زۆرینەشیان له پۆلی ماڵانن بەڕێژەی ٪٦١ ژمارەیەکی زۆر کەم بڕە پارەیەکی زۆر قەرزدارن کە بگاتە 5 ملیۆن دینار ، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆرانیش داوا لە هاووڵاتییان دەکات قەرزەکانی خۆیان بدەنەوە بابەتەکەش ئارەزوومەندانایە و ناچاری نییە، بەڵام زەحمەتە جارێکی تر داشکاندن بەو ڕێژەیە زۆر بکرێت بۆ قەرزی کەڵەکە بووی هاووڵاتییان .
ئەم دەرفەتەی داشکاندن تاوەکو 10ی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت، واتە هاووڵاتییان نزیکەی مانگێک و 7 رۆژیان لەبەردەمدایە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان. وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە کۆتا جارە داشکاندن بەو شێوەیە بکرێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا قەرزەکان نەدرێنەوە، ئەوا وەزارەت میکانیزمێکی دیکە پەیڕەو دەکات.
































































