زاری كرمانجی :
سەردەشت عەزیز، شارەزای بواری ئایتی لە واڵی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بە چەند خاڵێك باس لە هۆكارەكانی گڕگرتن و تەقینەوەی مۆبایل دەكات و دەڵێت:” حاڵەتەكانی گڕگرتن یاخود تەقینەوەی مۆبایل كەمە، بەڵام روودەدەن بەهۆی هەندێ هۆكارەوە كە لە خوارەوە باس كراوە.”
- گڕگرتن و تەقینەوەی مۆبایل بەهۆی باتریەكانەوە دەبێت كە پاتری هەموو مۆبایلە زیرەكەكانی ئێستا بە ماددەیەك دروستدەكرێت پێی دەوترێت لیپۆم، ئەم جۆرە پاتریانە زۆر پێشكەوتوون بەڵام هەر هەڵەیەك ڕووبدات كاریگەری خێرای لەسەر دروست دەبێت و خێرا گردەگرن.
- سەرەكیترین هۆكاری گڕگرتن گەرمبوونی زیادی باتریەكەیە.
- ئەگەر مۆبایلە لەكاتی شەحن كردنەوە یان كاركردندا زۆر گەرمبوو دەبێت وریابیت و مەترسی گرگڕتنی هەیە.
هۆكارەكانی گەرمبون و دواتر گڕگرتن: - شاحینەی نائەصڵی كە بازارەكانی كوردستان پڕن لەم جۆرانە.
- بەكارهێنانی شەحنی فاست چارج بۆ ئەو مۆبایلانەی كەخۆیان فاست چارج نین و ئەمەش پەستانی زۆر دەخاتە سەر پاتریەكەو خێرا گەرمی دەكات.
- بەجێهێشتنی مۆبایل لەبەردەم خۆر بۆ ماوەیەكی زۆر.
- هەبونی گرفت لە پاتریەكەی بەتایبەت دوای گۆڕینی پاتری ئەصڵی ئەگەر پاتریەكە كواڵیتی باش نەبێت و باشیش دانەنرێت.
- خراپبونی شاحینەكە و هەبونی گرفت و شۆرت تێیدا.
- زۆر بەكارهێنانی مۆبایلەكە.
چۆن ڕێگەی لێبگرین: - هەتا ئەتوانی ئەو شاحینەیە بەكاربهێنە كەلەگەڵ مۆبایلەكە كڕیوتە یاخود شاحینەی ئەصڵی كە هەرزان نین بەڵام سەلامەتن.
- جێنەهێشتنی مۆبایل بەشەحنەوە شەو تا بەیانی.
- ئەگەر مۆبایلەكەت فاست چارج نییە بە فاست چارج شەحنی مەكەرەوە تەنها بۆ ئەوەی زوو پڕ ببێت.
- بەكارهێنانی مۆبایلەكە بۆ ماوەیەكی زۆر بەتایبەت لەیارییە ئەلیكترۆنیەكاندا كە مۆبایل زۆر گەرمدەكەن.
- مۆبایل نەخرێتە ژێر سەرین لەكاتی خەودا.
- ئەگەر پاتریت گۆڕی لە كۆمپانیای مۆبایلەكە یان شوێنی باوەپێكراو كە باتری ئەصڵییان هەیە بیگۆڕە و پاتری هەرزان هیچیان باش نین و سەلامەتیش نین. (ئەگەر پاتریەكە نا ئەصڵی بێت ئەو چارەسەرانەی تر سودی نییە، پاتری ئەصڵی لەكاتی دروستكردندا دەخرێنە ژێر تاقیكردنەوەی توندەوە و سەلامەتن بەڵام هەرزان نین).
- مۆبایل لەكاتی شەحندا لەسەر جێگە یان قوماشێك خێرا گڕبگرێت دامەنێ و باشترە تەنانەت كەڤەرەكەشی پێوەنەبێت.
بەكورتی گەرمبوونی زیاد لەپێویستی مۆبایل مەترسی هەیەو ئاگات لێی بێت.