زاری کرمانجی
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن و تاران نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا و دابینکردنی “ئازادیی هاتوچۆ” لەو رێڕەوە ئاوییە گرنگەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 04ی ئابی 2026، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “CNBC” رایگەیاند، ئەگەر هەیە ئەمڕۆ یان سبەی چوارشەممە، ئەمریکا و ئێران بگەینە رێککەوتنێک بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز، بە شێوەیەک کە ئازادیی هاتوچۆ بۆ کەشتییە بازرگانییەکان مسۆگەر بکات، بۆ ئەم پرسە لەگەڵ ئێرانییەکان لە گفتوگۆداین .

































































