زاری كرمانجی-دیانا
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بڵاوی كردەوە: “ۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی ئاوی ناوچەکە و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان، دەستکرا بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پرۆژەی ئاوی (بادلیان – دێلزیان).
پێکهاتەکانی پرۆژە:
دروستکردنی خەزانێکی ئاو بە توانای (1500) مەترسێجا.
دابینکردن و راکێشانی نزیکەی (3000) مەتر بۆری لە جۆری دکتایل (8)ئینج.
چۆنیەتی خەرجکردن و جێبەجێکردن:
پڕۆژەکە بە شێوەی جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سورانەوە، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەدەچێت.
ئامانجی پرۆژە:
بە تەواوبوونی ئەم قۆناغە، کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی و ئاستەنگەکانی سنووری بادلیان و دێلزیان دەهێنرێت و دڵنیایی تەواو بۆ دابینکردنی ئاوی پاک دابین بکرێت.
































































