زاری کرمانجی
دوو گەنجی باڵەکایەتی بەناوی ئەحمەد سوارە مینا ئاغا و نێچیروان سوارە مینا ئاغا، ئامادەکاری دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەک لەسەر مێژووی ڕاگواستنی دەڤەری باڵەکایەتی، لەڕێگەی زاری کرمانجی پەیامێک بڵاودەکەنەوە :
سڵاو و رێزی بێپایانمان بۆ گشت هاوڵاتیانی باڵەکایەتی بێجیاوازی، بێگومان باڵەکایەتی خاوەنی مێژوویی خۆیەتی لە گشت رویەکەوە بۆیە بە پێویستمان زانی توێژینەوەیەک بکەین لە سەر مێژووی ڕاگواستنی دەڤەری باڵەکایەتی .
لەم توێژینەوەیەدا هەر بەرێزێک ئامادەبێت لێدوان و زانیاری بدات بەخۆشحاڵیەوە لێدوانی لێ وەر دەگرین و تەواوی زانیاریەکانی بەرز دەنرخێنین، بۆیە لەهەر شوێنێک و ناوچەیەکی باڵەکایەتی دوو یان سێ هاوڵاتی دەدوێنین، هەر بەرێزێک ویستی بەشدار بێت لەم توێژینەوەیە لە دیدارێکدا بە دیداری شاد دەبین ، لە رێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندیم پێوە بکەن بەم ژمارەیە : 07501343502
1_ ئەم توێژینەوەیە وەک بابەتێکی مێژوویی بۆ دواڕۆژ دەیخەینە بەردەستی خوێنەرو فێرخوازانی پەیمانگاو کۆلێژەکان
2_ لەم پرۆژەیە، کورتە ڤیدیۆیەکی گشت بەشداربوان تۆماردەکرێت وەک بەڵگەی مێژووی راگواستنی باڵەکایەتی دواتر لە میدیاو کەناڵی ناوخۆ و TV پەخش دەکرێت
3_ هەربەشداربویەک لەدوای وەرگرتنی لێدوان وێنەیەک و کورتەیەک لە ژیاننامەی لە کتێبێکی تایبەت بۆی چاپ دەکەین .
4_ لە دوای وەرگرتنی لێدوانی هەر بەرێزێک وێنەیەکی لێ دەچرکێنین بۆ ئەلبوومێک بەناوی ئەلبوومی راگواستنی باڵەکایەتی .
5_ سوپاس و پێزانین و رێزلێنان دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە هاوکاری مادی ئەم توێژینەوەیە دەکەن و ئەوانیش سوپاس و پێزانین دەبەخشنە ئەو بەشداربوانەی کە لێدوانیان لێ وەرگیراوە .
6_ تەواوی داهاتی ئەم کتێبە لەرێگەی سندوقێکەوە بە سەرپەرشتی لیژنەیەک دەبەخشرێتە (هەژار و نەخۆش و منداڵانی بێ دایک و باوک و خاوەن پێداویستی تایبەت )ی دەڤەری باڵەکایەتی بێ جیاوازی .
تێبینی، پێویستیمان بەهاوکاری مادییە بۆ تەواوکردنی ئەم توێژینەوەیە ، هەر بەرێزیک و لایەنێک یارمەتیمان بدات یارمەتیەکەی بەرز دەنرخێنین و ئەرکێکی مێژوویی بۆ دەڤەری باڵەکایەتی ئەنجام دەدات.

































































