محەممەد مەمحوود- دیانا :
سەرە ڕای ئەو دۆخە نالەبارە ئابووریەی هەیە لەمڕۆوە کارەکانی گرنگترین پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە سنووی ناحیەی دیانا دەستی پێکرد ئەویش قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی گوندی بادلیان – دێڵزیانە، کارەکانی قۆناغی دووەم پێک دێت لە ، دروستکردنی خەزانێکی سەرەکی ئاو بە ئەندازەی ٣٠×٣٠ لەگەڵ بۆڕی گواستنەوەی ئاوی سەرەکی ٨ئینج، لە جۆری دیکتایل، کە خەزانی ئاو دەبەستێتەوە بە تۆڕی دابەشکردنی ئاو، کارەکانی لەم ساڵ تەواو دەبن و بۆ یەکەمجار دانیشتووانی ئاو گوندانە ئاوی پاکیان پێدەگات لە ڕێگەی ئەو پڕۆژە گرنگەوە”.
بە تەواو بوونی ئەم پرۆژەیە چارەسەری کێشەی کەم ئاوی گوندەکانی دێڵزیان و بادلیان و سنوورەکانی نیشتەجێبوونی نزیک لەم گوندانە دەکات کە سنورێکی بەرفراوانە و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی تێدا نیشتەجێن، چەندین ساڵ بوو لەڕێگەی تانکەرەوە ئاویان بۆ دەچوو.
































































