زاری كرمانجی :
سەرۆكی لیژنەی شەھیدان و ئەنفالكراوان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ئێستادا كار لەسەر گەڕانەوەی 150 ھەزار دینار بۆ سەر مووچەی كەسوكاری شەهیدان دەكەن كە پێشتر بە هۆی قەیرانی داراییەوە بڕدرابوو.
سەوسەن ميرخان، سەرۆكی لیژنەی شەھیدان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:” لەو كاتەی ڕەوشی داراییی ھەرێم باش بوو، حكوومەت 150 ھەزار دیناری وەك ھاوكاری دەخستە سەر مووچەی كەسوكاری شەھیدان، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایییەوە ئەو 150 ھەزار دینارە بڕدرا، ئێستا لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی لەگەڵ باشبوونی ڕەوشی دارایی ئەو بڕە پارەیە بگەڕێندرێتەوە بۆ كەسوكاری شەھیدان، چونكە كەسوكاری شەھیدان شایستەی ژیانێكی باشترن.”
سەرۆكی لیژنەی شەھیدان و ئەنفالكراوان گوتیشی: “ئێمە داوامان كردووە بەشێك لەو داھاتەی بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییەوە دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكوومەت بۆ كەسوكاری شەھیدان خەرج بكرێت، چونكە ڕەوشی بەشێك لە كەسوكاری شەھیدان وەك پێویست نییە.”
سەوسەن گەردی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد:” سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خۆی زۆر پێداگیری لەسەر باشتركردنی ڕەوشی داراییی كەسوكاری شەھیدان دەكات و دڵنیام لەگەڵ باشبوونی ڕەوشی دارایی لە ئایندەیەكی نزیكدا پێداچوونەوە بە مووچە و شایستەی كەسوكاری شەھیداندا دەكرێت و زیاتر خزمەتیان دەكرێت.”