بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران، بڵاوی کردەوە، ئاگادارییەکی گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆرانەوە بۆ هاووڵاتییان،
هاتووە: “بە مەبەستی ئاسانکاری و هاوکاریکردنتان بۆ سوودمەندبوون لە داشکاندنی ٥٠٪ی قەرزی کارەبا پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی:دەوامی بەشی فرۆشتنی وزەی سۆران تاوەکو کاتژمێر 3ی ئێوارە درێژکرایەوە بۆ وەرگرتنی پارەی قەرزی کارەبا.”
ئەوەش هاتووە: “بۆ ئاسانکاری زیاتر هاووڵاتییانی بەڕێز دەتوانن لە ڕێگەی ئی-پسوولە (E-Psula) لە ماڵەکانی خۆیانەوە پارەی کارەبا بدەن، یاخود بە شێوازی ڕاستەوخۆ سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی سۆران بکەن.”
جەختی کردووەتەوە ئەم داشکاندنە لە ڕێکەوتی (٣-٨-٢٠٢٦) تاوەکو (١٠-٩-٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.”

































































