محەممەد مەحموود- سۆران:
له نێو ئاماری بنکەی ژیانەوەی نوێ بۆ پشکنینی خوێنی هاوسەران، مانگی حەوت 306 چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری لەو ژمارەیەش تێداهەبووە هەڵگری ڤایرۆسی جگەرو تالاسیما بوونە.
د. وریا محەممەدەمین، ڕاوێژکاری کیمیایی و بەڕێوەبەری بنکەی ژیانەوەی نوێ بۆ پشکنینی خوێن، به زاری کرمانجی بەزاری کرمانجی راگەیاند” لە نێو ئاماری هاوسەرگیری مانگی حەوتی ئەمساڵ بەپێی ئەو پشکنینه خوێنانەی کراون لە بنکەکەمان، 306 کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە، لەو ئامارەش 3 کەس هەڵگری ڤایرۆسی H.B.S بوونە و 3 کەسیش هەڵگری تالاسیمابوونە، هەروەها 28 پشنکینیش بۆ ئەو کەسانە کراوە کە لەڕێگەی نیشینگەکانەوە هاتوونەتە ئیدارەی سۆران”.
د. وریا، ئاماژەی بەوەشدا ” بەپێی ئەو پشکنینە خوێنانەی وەرگیراون بۆ چاودێری تەندروستی خاوەن کارەکان 125 پشکنین ئەنجامدراون.

































































