زاری كرمانجی
له ساڵیادی جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی لە لایەن تیرۆرستانی داعش، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌یشته شنگال له وتاریێكیدا ڕایگه‌یاند: 100 ڕۆژ له دوای ئه‌وبه‌ڵێنه له خزمه‌ت جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیدابووم و گه‌یشتینه سه‌ری چیای شنگال، خۆشبه‌ختانه توانرا چیای شنگاڵ و ناوچه‌كه هه‌موو ئازاد بكرێت له ده‌ستی تاوانباران .
12 ساڵ لەمەوبەر لە 3ی ئابی ساڵی 2014دا، چەکدارانی رێکخراوی داعش دوای کۆنترۆڵکردنی شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا، هێرشیکردە سەر شارۆچکەی شنگال و دەوروبەری و کۆنترۆڵی کردن.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، دووپاتی له‌وه‌كرده‌وه، به سه‌دان پێشمه‌رگه خوێنی خۆیان كرده قوربانی بۆ ڕزگاركردنی شنگاڵ، به‌خۆم شاهێدی قوربانیدانیانم، به ئامانجی ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌ف و كه‌ڕامه‌تی خوشك و برایانی ئێزدی بێته پاراستن و ئه‌و تۆڵه له‌تیرۆرستان بێته كردنه‌وه .
سەرۆکوەزیران، ئاماژەی بەوەشدا:” به سه‌ربڵندیه‌وه له خزمه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك گه‌یشتینه شنگاڵێ و ئه‌م ده‌ڤه‌ره به شێوه‌یه‌كی گشتی هاته ئازاد كردن، به‌ڵام ئه‌و تاوانه ناهێتە له‌بیر كردن به هه‌زاران خوشك و برایانی ئێزدی بوونه قوربانی ئه‌و جینۆسایده .
































































