ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەو ڕێگایەی تیزنیت بە دەخلا دەبەستێتەوە، یەکێکە لەو ڕێگا سەرەکیەی وڵاتی مەغریب کە بە ناوی دۆماڵد ترەمپەوە کراوە.
بە پێی ماڵپەڕی جیهانی : thearabweekly دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی شا محەمەدی شەشەمی کرد بۆ ئەو شەرەفەی کە بڕیاریدا ناوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێگەیەکی خێرای سەرەکیی وڵاتەکەی بنێت ڕێگایەکی گەورەی مەغریبیە بەناوی ئەوەوە ناونراوە- و ترەمپ هیوای خۆی دەربڕی کە ڕۆژێک بە تەواوی درێژیی ئەو ڕێگایە ببڕێت.
تیشکی خستە سەر شتێکی زۆر گەورەتر: سەرهەڵدانی جوگرافیایەکی نوێی مەغریبی، جوگرافیایەک کە تێیدا ژێرخانی خەریکە دەبێتە زمانی تەماح و هاوبەشی و بەشداریکردنی جیهانی.
ئەو رێگە خێرایە بە درێژایی هەزار و 55 کیلۆمەترە و تێچوی ئەو ڕێگایە ١ ملیار دۆلارە لەنێوان شاری تێزنێت و شاری دەخلا لە بیابانی رۆژئاوا کە بەناوی رێگەی خێرای دۆناڵد ترەمپەوە کرا.
































































