زاری كرمانجی-سۆران
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێورەسمێكی تایبەت بە دوازدەیەمین ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزیدی و كۆمەڵكوژیی شنگال ڕایگەیاند: “ئێمە ئەم داوایەمان لە حکومەتی فیدراڵی هەیە و حکومەتی هەرێمیش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی جارێکی تر هەم شنگال و هەم دەوروبەری شنگال ئاوەدان ببنەوە. ئێمە زۆر هەوڵمان دا لە کاتی خۆیدا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەتی لەگەڵ یونیتاد (UNITAD) کە دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعش دروست بکرێت بۆ دادگاییکردنی ئەو کەسانەی ئەم تاوانەیان دژ بە خوشک و برا ئێزدییەکانمان ئەنجام داوە، بەڵام بەداخەوە حکومەتی پێشوو هاوکار نەبوو. هیوامان وایە ڕۆژێک ئەم دادگایە دابمەزرێت و هر کەسێک دەستی لە تاواندا هەبووبێت بگاتە سزای خۆی.
داواکاریمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە هاوکار بن تا ئەو شوێنەی بگوێندرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ئێشەکانی قوربانییانی دەستی تیرۆر، بە تایبەتی خوشک و برا ئێزدییەکانمان. ئەوەی لە دەستمان هات بێت کردوومانە و بەردەوامیش دەبین، بە تایبەتی بۆ ئەو خوشک و برایانەی ڕزگار کراون؛ بۆ ئەو خوشکانەی دۆزراونەتەوە و ڕزگار کراون، لەسەر ناوی حکومەتی هەرێم بنکەیەکی چارەسەریمان بۆ تەرخان کردوون بە شێوەیەک ئازارەکانیان کەم بکرێتەوە، هەرچەندە ئەمە هیچ نییە لە بەرامبەر ئەو هەموو زەرەر و غەدر و زوڵمەی لێیان کراوە، بەڵام تا لە دەستمان بێت ئێمە ئامادەین و بەردەوام دەبین.
































































