زاری كرمانجی :
یەكێتيی كەمئەندامانی كوردستان گەڕاندنەوەی مووچەی 200 كەسی راگەیاند.
یەكێتیی كەمئەندامان له راگهياندراوێكدا بڕیاری وەزارەتی دارایی بڵاوكردەوە كە پێدانی كۆمەكی كەمئەندام بەردەوامی دەبێت بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی كە لەهەمان كاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن بەمەرجێك راپۆرتی پزیشكی نوێیان هەبێت.
یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان باس لەوەش دەكات كە توانراوە مووچەی نزیكەی 200 كەمئەندامی میراتگر بگەڕێنرێتەوە كە بەهۆی سیستمی چاكسازی راگیرابوو.
باسی لەوەشكردووە: “لە مانگی داهاتووەوە ئەو كەسانە دەتوانن سودمەندبن لە وەرگرتنی مووچەی كەمئەندامان و مووچەی میراتگرانیش”.