زاری كرمانجی-سۆران
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێورەسمێكی تایبەت بە دوازدەیەمین ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزیدی و كۆمەڵكوژیی شنگال ڕایگەیاند: “جێی خۆیەتی سوپاسی هاوپەیمانان بكەین بۆ ئەو هاوكاری و پشتیوانییەی پێشكەشیان كردین لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشدا، هاوكاریكردنمان بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خوشك و برا ئێزدییە ئاوارەكانمان بكەین كە شوێنی خۆیان جێهێشت و هاتنە كوردستان، و زۆریشیان لە دەرەوەی هەرێم چوونە وڵاتانی تری ئەوروپا.
هەموویان دەرگای خۆیان بۆ ئەم خوشك و برایانە ڕوویان كردەوە. هیچ شوێنێك ناگاتە ماڵ و خاكی مرۆڤ، بەڵام جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو ئەو دەوڵەتانە بكەم كە هاوكارییان كردین، سوپاسی هەموو ڕێكخراوە ناحكومییەكان بكەم كە هاوكارییان كردین، و بە تایبەتی سوپاسی خەڵكی كوردستان دەكەم كە هەموویان دەرگای خۆیان بۆ ئەم خوشك و برایانە واڵا كرد.


































































