زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بڵاوی كردەوە:”سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكترونی ) کارایە هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر ، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربیل المركزی) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربیل الپانی) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.
لە ئێستادا نۆرە تەنها بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەستە، لەگەڵ کارابوونی سیستەمی دانانی نۆرە بۆ هەفتەی داهاتوو ئاگاداری بلاودەکەینەوە.
دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقی ) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەکەی خۆتەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایت کە لەخوارەوە لینکەکەی دانراوە دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
٠ پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بری رسووماتەکە بە دیناری عێراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.(دەتوانی کارتی بانکی (هەژماری من) بەکاربهێنیت بۆ پێدانی رسوومات).
٠ کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت،وە پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
ئەو ھاوڵاتییانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.
لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :
https://appointment.epp.iq/p/p/reservation
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
































































