مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە هەڤپەیڤینێكی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز رایگەیاند “تەنانەت ئەگەر لە تاران “گۆڕانكاری ڕژێم” بە فەرمی ڕوونەدات، حكومەتی ئێران “دەبێت” هەڵسوكەوتی خۆی بگۆڕێت.”
ماركۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە چاوپێكەوتنەكەدا دەڵێ “حكومەتی ئێران بە شێوەیەكی نەریتی ڕێبازێكی پاوانخوازی لە دەرەوەی سنوورەكانی هەبووە، لە بنەڕەتدا بۆچوونییان ئەوەیە كە ئەوان تەنیا نایانەوێت حوكمڕانی ئێران بكەن، دەیانەوێت حوكمڕانی ناوچەكە بكەن.”
گوتیشی “ئەو ڕێبازە دەبێت بگۆڕێت، تاكە ڕێگەش بۆ گۆڕینی ئەوەیە كە ئەوندە قورسی بكەیت بۆیان كە چیتر توانای ئەوەیان نەمێنێت ئەو ڕێبازە بگرنە بەر.”
ڕوبیو ئاماژە بەوەش دەكات كە ئێران چەكی ئەتۆمی دەوێت و خەریكی دروستكردنی قەڵغانێكی مووشەكی بوون بۆ ئەوەی لە پشتییەوە خۆیان حەشار بدەن و دەیانویست لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا لە دۆخێكدا بن كە بڵێن ئێمە ئەوەندە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكمان هەیە كە ناتوانن بەرامبەریان بەرگری لە خۆتان بكەن.
































































