زاری كرمانجی – ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ـی ئه‌یلوولی 2022، سه‌رۆك بارزانی له پیرمام پێشوازی له مەكسیم رۆبین، كۆنسوڵی نوێی رووسیا لە شاری هەولێر كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا تاوتوێ كران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە بە تایبەت لە بواری ئابووری و خوێندنی باڵا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له دیداره‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و، سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنسوڵی نوێی رووسیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.