زاری كرمانجی :
وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بەكارهێنانی توندوتیژی لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ سەركوتكردنی خەڵكی وڵاتەكەیان، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا كۆمەڵێك سزای نوێی لە دژی كاربەدەستانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، یەك لەو كاربەدەستانە فەرماندەی سوپای پاسدارانە لە كوردستان.
وەزارەتی ناوبراو لە بەیاننامەیەكدا لەسەر ماڵپەڕەكەی نووسیویەتی (سید صادق حسینی) فەرماندەی پاسداران لە كوردستان سزای بەسەردا سەپێنراوە لەگەڵ (حسن حسنزادە) فەرماندەی پاسداران لە تاران و (حسین معروفی) یاریدەدەری هەماهەنگی بەسیج لە كرمان و (مسلم معین) فەرماندەی بارەگای سایبری بەسیج و (محمد جعفر منتڤری) داواكاری گشتی ئێران.
هەروەها سزاشی سەپاندووە بەسەر كۆمپانیای ناسراو بە (شركت ایمن صنعت زمان فرا) كە كۆمپانیایەكە ئامێر و كەلوپەل بۆ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش دروست دەكات.