ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەو پاڵەوانییەتیەی تۆپی پێی شەش یاریزانی ئافرەتان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، لەسەر ئاستی عێراق، لەنێو یاریگای چیمەنی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو بە بردنەوەی یانەی کچانی هەولێر کۆتای هات
رۆژی شەممە، ١ـی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، د. دانەر عبدالغفار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردار ئیسماعیل، بەڕێوبەری گشتیی وەرزشی هەرێمی کوردستان، حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەرگورد کەریم، کارگێری لقی ١٠ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەرکان رسول، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی شەش یاریزانی عێراق، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سۆران و جەماوەرێکی بەرچاوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی تۆپی پێی شەش یاریزانی ئافرەتان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، لەسەر ئاستی عێراق، لە یاریگای چیمەنی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.
یاری کۆتایی لەنێوان هەردوو یانەی کچانی سۆران و کچانی هەولێر بەڕێوەچوو، لە دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەلایەن هەردووک یانە، یانەی کچانی هەولێر توانیان ببن بە پاڵەوان.
جێی ئاماژەپێدانە، پاڵەوانییەتی تۆپی پێی شەش یاریزانی ئافرەتان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، لەسەر ئاستی عێراق، بە هەماهەنگی نێوان زانکۆی سۆران و یەکێتی تۆپی پێی شەش یاریزانی عێراق، بە بەشداری هەشت یانە لەسەر ئاستی عێراق، کە بەسەر دوو گروپدا دابەشکرابوون، لە یاریگای چیمەنی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.

































































