نوسینی: کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
کۆچەرات کە لە ناو خەڵکدا بە کەرکەدی یان گوڵەکووچەرات ناسراوە، یەکێکە لە گیا سروشتییە بەنرخەکان و بە شێوەیەکی فراوان لە پزیشکی نەریتی و زانستی هاوچەرخدا بۆ مەبەستی تەندروستی بەکاردێت. ئەم گیا پزیشکیە دەوڵەمەندە بە پێکهاتە کیمیاییە سوودبەخشەکان و دژەئۆکسانەکان. کۆچەرات چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
١_ دابەزاندن و ڕێکخستنی فشاری خوێن، خواردنەوەی کۆچەرات (بە تایبەت بە شێوەی سارد) یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێنی بەرز دەدات و هاوسەنگیی بۆ سیستمی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن دەگەڕێنێتەوە.
٢_ بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ بەسوودە، ئەم گیایە پڕە لە دژەئۆکسانە بەهێزەکان کە ڕێگری لە پووکانەوەی خانەکان دەکەن، هاوکات بە شێوەیەکی گشتی یارمەتی بەهێزکردنی ماسولکەکانی دیواری دڵ دەدات.
٣_ بەسودە بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی لەش، کۆچەرات سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی (Vitamin C) و پێکهاتەی دیکەی خۆراکی، کە بەرگریی لەش لە دژی نەخۆشییە وەرزییەکان و هەوکردنەکان بەهێز دەکەن.
٤_ یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، کۆچەرات ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی هەڵمژینی چەوری و کاربۆوهیدرات، بەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی چەوریی ژێر پێست و دابەزاندنی کێشی لەش دەدات.
بەسوودە بۆ قژ و پێست، بەهۆی بوونی ماددە خۆراکییە بەنرخەکانەوە، لە هەندێک حاڵەتدا بۆ بەخشینی بریقە، خۆراکدان بە تاڵەکانی قژ و جوانکاری بەکاردێت.
تێبینی : کۆچەرات بەگەرمی و بەساردیش دەخورێت، ئەگەر بەگەرمی وەک چایە بخورێت چارەسەر و بەسوودە بۆ نزمە فشاری خوێن، ئەگەر بەساردی وەک شەربەت بخورێت چارەسەرە بۆ بەرزە فشاری خوێن، پێویستە ئەو کەسانەی کە هەمیشە فشاری خوێنیان نزمە لە خواردنەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر بە ئاگابن، هەروەها خانمانی دووگیان دەبێت لە کاتی بەکارهێنانیاندا ڕاوێژ بەبەکەسانی شارەزا و پسپۆڕ بکەن

































































